فیلمی خه‌یاڵی "ستار وورز: زه لاست جیدی" كه ئێسته له ئه‌مه‌ریكای باكور زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌ی یه‌كه‌می به پڕداهاتترین فیلم وه‌رگرتووه و هاتووه‌ته ده‌ستنیشانكردن.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئه‌و فیلمه بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 220 ملیۆن دۆلار، له پاڵه‌وانێتی مارك هامێڵ و كاری فیچه‌ر و ئاده‌م دریفهره، له ده‌رهێنانی ریان جۆنسۆنه.
فیلمی وێنه‌ی جووڵاو "فردیناند" له پله‌ی دووه‌مدا هاتووه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار. هاوكات فیلمی "كۆكۆ" كه ئه‌ویش وێنه‌ی جووڵاوه، هه‌فته‌ی رابردوو له پله‌ی یه‌كه‌مدا بوو، پاشه‌كشه‌ی كردووه بۆ پله‌ی سێیه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 10 ملیۆن دۆلار.
فیلمی "وۆنده‌ر"یش كه هه‌فته‌ی رابردوو له پله‌ی سێیه‌مدا بووه، ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌ی چواره‌می به ده‌ست هێناوه به كۆكردنه‌وه‌ی پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار. هه‌روه‌ها فیلمی وێنه‌ی جووڵاو "جاستیس لیج" پله‌ی پێنجه‌می وه‌رگرتووه به كۆكردنه‌وه‌ی چوار ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار.