زه‌نجه‌فیل به یه‌كێك له گرنگترین رووه‌كه‌كان داده‌ندرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و سوودێكی ئێجگار زۆری بۆ كێش دابه‌زاندن و جوانكاری و لابردنی كۆلستڕۆل و چه‌ندان بواری دیكهههیه، به‌ڵام زێده‌ڕۆیی له خواردنی ئه‌و رووه‌كه پڕ سووده، مه‌ترسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
توێژه‌ران، دواتی پشكنینی پزیشكی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی زه‌نجه‌فیل، كاتێك گه‌یشتوون به سووده‌كانی، بۆشیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست بخورێت، ئه‌م زیانانه‌ی خواره‌وه به ته‌ندرستی ده‌گه‌یه‌نێ:
1ـ زیادهڕهوییكردن له‌خواردنی زه‌نجه‌فیل بۆ ژنی دووگیان، زیان بە کۆرپەلەکەی دەگەینێت و لە هەندێ حاڵەتدا تووشی خوێنبەربوونیان ده‌كات.
2ـ زۆر خواردنی زه‌نجه‌فیل، زیانی بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن هه‌یه و ده‌بێته هۆی سوتاندنه‌وه‌ی کۆئەندامی هەرس.
3ـ خواردنی زه‌نجه‌فیل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، پێویسته له ژێر چاودێریدا بێت، چونكه زۆر جار به ڕێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كره داده‌به‌زێنێت و زیان به كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
زەنجەفیل یان زه‌نجه‌بیل ڕووەکێکی یەکساڵەی بە بنهچە لە تیرەی "زەنجەفیلییەکان"ـه، گەڵاکانی باریک و درێژ و نووک تیژن و قنچکەکەیان ھه‌ندێک لە لاسکی ڕووەکەکە لە باوەش ئەگرن. گوڵەکانی ھێشوویی و زەردن، باڵای ئەم گیایە تا یه‌ك مەتر بەرز دەبێته‌وه. تامی توندە و لە چێشتدا بەکاری دێنن و بۆ دەرمانیش دەشێ، زەنجەفیل بەرگری دەکات لە پێکھاتنی گاز لە نێو زگدا، ڕیشووەکەی دەچێنن و دوای ئەوەی گەڵاکەی ڕزی ڕیشووەکەی دەردێنن و دوای پاک‌کردن لە بەر ھەتاو وشکی دەکەن.
سه‌رچاوه: sabah