مرۆڤ له هه‌موو كاته‌كاندا بۆ هاوسه‌نگبوون و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پۆتاسیۆم له جه‌سته‌یدا، پێویستی به خواردنه‌وه‌ی ئاو و میوه هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ردووكیان گرنگتر، خواردنه‌وه‌ی ئاوی میوه‌یه كه سوودی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت و پسپۆران و شاره‌زایان، خواردنی ئاوی میوه له‌م كاتانه‌دا به سوودبه‌خش و پێویست ده‌زانن:
1ـ وا باشە لە پێش ژەمە خواردنەکاندا سوود لە ئاوی میوە وەربگرن.
2ـ ئەگەر دەتانەوێ بەیانی ئاوی میوە بخۆنەوە 20 خولەک پێش خواردنی نانی بەیانی سوود لە ئاوی میوە وەربگرن.
3 ـ ئاوی سێ‌و، شیر و مۆز ئاوی گێزه‌ر لەگەڵ زەنجەفیل خواردنەوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی بە درێژایی رۆژ ئیشی قورس دەکەن، چونکە وزەیەکی زۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو لەشی مرۆڤ.
4ـ کاتێک ئیشی دەرەوەتان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە ماڵەکانتان دەتوانن لە ئاوی پرتەقاڵ و لیمۆ کەڵک وەربگرن، بەتایبەت ئەو رۆژانەی بەهۆی پیسبوونی هەوا تووشی پشووتەنگی بوون ئاوی ئەم دوو میوەیە کاریگەری باشی هەیە لەسەرهەناسە هەڵکێشان و نەهێشتنی پشوو تەنگی.
6ـ بەیانیان پێش نانخواردن هەرگیز ئاوی میوەی سێ‌و و هەرمێ و ترێ مەخۆنەوە، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێ لە سەر کۆئەندامی هەرس.
پسپۆران خورادنەوەی ئاوی میوە دوای ژەمی خواردنی شەو بە باش نازانن، چونکە کێشە دروست دەکات بۆ کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی قورس بوونی گەدە و دروستبوونی خەوێکی نائارام.
سه‌رچاوه: sabah