دوای ئه‌و دزییه‌ی له هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس لێی كرا، كیم كارداشیان ماوه‌یه‌ك دوور بوو له چاوی كامێرا‌كان و سۆشیال میدیا، ئه‌مڕۆ به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خێزانی به بۆنه‌ی جه‌ژنی جادوگهرهكان به شێوه‌یه‌كی جیاواز گه‌ڕایه‌وه نێو هه‌واڵی میدیا جیهانییه‌كان.
كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی، وێنه‌ی تایبه‌تی خێزانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بریتین له "نۆرس" كچه سێ ساڵانه‌كه‌ی و "ساینت" كوڕه یه‌ك ساڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "كانی وێست" گۆرانیبێژی هیپ هۆپی هاوسه‌ری به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خوشكه گه‌وره‌كه‌ی.
هاوكات وێنه‌كه له لایه‌ن برا تاقانه‌كه‌یه‌وه گیراوه و منداڵه‌كانیشی به جلوبه‌رگی عه‌لائه‌دین ده‌رده‌كه‌ون.
براكه‌ی كارداشیان له ژێر وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، ئێسته ده‌زانن كیم به جه‌ژنی جادووگه‌ره‌كان دڵخۆشه، هاوكات كارداشیان و كانی ویست له‌م جه‌ژنه‌دا سێلفییهكیان گرتووه، ئه‌ویشیان هه‌ر ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه.
دوای تێپه‌ڕینی 45 رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی فڕه‌نسا كه به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس، له سه‌عات سێی شه‌و، ژماره‌یه‌ك دز به جلی پۆلیسه‌وه چوونه‌ته ژووره‌كه‌ی كارداشیان له ئوتێل، دوای ئه‌وه‌ی كارداشیانیان به‌ستاوه و له حمام به‌ندیان كرد، ته‌واوی خشلهكانیان لێ دزی كه نرخه‌كه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ بوو.
سه‌رچاوه: acunn