خۆپیشاندانی ئاڕاسته‌كراو له شارۆكه‌ی كفری، هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بریندار هه‌یه.
زه‌ینه‌ڵ عه‌زیز به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كفری، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته گه‌مارۆدراون و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ئاڕاسته‌كراوه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، تا ئێسته حه‌وت كه‌س له نێو باره‌گاكه‌ماندا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بریندار كراون و به ده‌مانچه و كلاشینكۆف و به‌رد هێرشمان ده‌كرێته سه‌ر.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، له‌لایه‌ن ئاڕاسته‌كراوانه‌وه داوایان لێكراوه باره‌گاكه‌یان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵاًم ته‌نیا به‌فرمانی سه‌روی خۆمان باره‌گا چۆڵ ده‌كه‌ین .
ئه‌و به‌رپرسه پێداگری كرد كه لیژنه‌ی ناوچه‌ی كغری له چوار لاوه گه‌مارۆ دراوه و هێرشیان بۆ ده‌برێت و له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت. بۆیه داوای له هێزه ته‌ناهیه‌كان كردوه ، ژیانی كادیرانیان بپارێزێت.
هاوكات له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌لار له‌ئاماده‌ب\اشیدایه بۆ هه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ك كه رادیۆی كازیزه‌ی زمانحاڵی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی لێیه .
ئه‌گه‌رچی پارتی پۆسته حكوومیه‌كانی گه‌رمیانی به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵام ئاڕاسته‌یه‌كی نێو یه‌كێتی و گۆڕان هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی بدرێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وای گوت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی