شێوازی دانیشتن به پێی بارودۆخی كه‌سه‌كان هه‌میشه له گۆڕاندایه، زۆر جار گۆڕانكاری خۆنه‌ویستانه له دانیشتن ڕوو ده‌دات كه خۆمان هیچ دركمان پێی نه‌كردووه.
"كیڤن پێری" كوڕێكی گه‌نجی ئوستراڵییه، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك یوتوبه‌ر، بلۆگه‌ر و ڤاینه‌ر ناسراوه، هه‌میشه ڤیدیۆی كۆمیدی و ڕژد له‌سه‌ر بواره جیاكانی ژیان ده‌كات، نوێترین ڤیدیۆشی كه له‌م دواییانه بڵاو كردووه‌ته‌وه، بریتییه له چۆنیه‌تیی دانیشتنی كه‌سه جیاوازه‌كان، یان وه‌ك ناوی له ڤیدیۆكه ناوه "50 ڕێی جیاواز بۆ دانیشتن".
وه‌ك له ڤیدۆكهیدا دیاره، له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره بارودۆخێكدا، مرۆڤ به شێوازی جیاواز داده‌نیشێت، ئه‌وه‌ش كه ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی ده‌بینێت یه‌كسه‌ر هه‌ست به چۆنیه‌تیی شێوازه جیاكانی دانیشتنی ده‌كات، ئه‌م ڤیدیۆیه له 50 دانیشتنی جیاواز پێك هاتووه، له‌گه‌ڵ هه‌ر دانهیهكیاندا جۆری دانیشتنه‌كه ئاماژه پێكراوه، وه‌ك دانیشتنی ژنی دووگیان، سه‌رۆك، پیر، برسی، خه‌واڵوو.. هتد.
ڤیدیۆكه‌ی كیڤن زیاتر له هه‌زار جار زیاتر شێر كراوه، به ماوه‌یه‌كی كورت له‌ناو هه‌موو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، بووه‌ته یه‌كێك له پڕبینه‌رترین ڤیدیۆكانی ئه‌و گه‌نجه.