به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاری هه‌ولێر خێرایی لێخوڕینی دوو شه‌قامی شاری هه‌ولێری زیاد كرد.
ڕاید فازڵ حاجى حسێن گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێشتر پڕۆژه‌یه‌كمان دابوو به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى شارى هه‌ولێر بۆ ڕێككردنهوه خێرایی دوو ڕێگه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ بڕیاریان له‌سه‌ر درا به گۆڕینی خێراییه‌كه‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و دوو ڕێگه‌یه بریتین له رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-كۆیه (كه‌سنه‌زان)، كه له به‌رده‌م بازنه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری پێش نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ده‌ست پێ ده‌كرا، خێراییه‌كه‌ی گۆڕا بۆ 80 كم/سه‌عات وه‌ك به‌رزترین خێرایی.
ئه‌وه‌ی تریش بریتییه له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- پیرمام، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه خێراییه‌كه‌ی كرا به 80 كم/سه‌عات.
پێشتر خێرایی ڕۆیشتنی ئه‌و دوو شه‌قامه 60 كم/سه‌عات بوو، ئه‌مه‌ش وای كردبوو بووبووه جێی ڕه‌خنه‌ی هاووڵاتیان چونكه به‌یانان و ئێواران ڕێگه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو، به‌هۆی كامێرای چاودێریشه‌وه خێراییه‌كه جێگیر كرابوو، به‌ڵام به زیاتكردنی 20 كم/سه‌عات ئه‌گه‌ری هه‌یه پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و دوو شه‌قامه كه‌م بكاته‌وه.