په‌رله‌مانتارێكی عێراق، به‌شداری له پرسه‌ی قادر جه‌باری له ناو یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر ده‌كات.
ئه‌میره عه‌بدولكریم په‌رله‌مانتارى پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شدارى پرسه‌ى قادر جه‌بارى وه‌زیرى دادى كابینه‌ى دووه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
به‌شداریكردنى ئه‌م په‌رله‌مانتاره له‌پرسه‌ى كه‌سایه‌تییه‌ك كه له مزگه‌وت كرابێت، بووه‌ته جێگه‌ى گفتوگۆ له سۆشیال میدیا و لای هاووڵاتیان وه‌ك كارێكی نامۆ سه‌یرى ده‌كه‌ن، چونكه تا ئێسته ئافره‌ت به‌شدارى له پرسه‌ى پیاوان نه‌كردووه.
قادر جه‌بارى یه‌كێك بوو له‌م 15 ئه‌ندامه‌ى كه به‌ره‌ى كوردستانیان له دواى ڕاپه‌ڕیندا پێك هێنا و یه‌كێك بوو له‌و دادوه‌ر و مافپه‌روه‌رانه‌ی بۆ داڕشتنه‌وه‌ى بنه‌ماى سیسته‌مى په‌رله‌مانى و هه‌ڵبژاردنى ئازاد بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌شداری كردبوو و به یه‌كێك له مافناسه به ئه‌زموونه‌كانی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێ.