ژماره‌یه‌ك پۆلیسی شارۆكه‌ی خانه‌قین تۆمه‌تبارن به مامه‌ڵه‌كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كه له ئێرانه‌وه هاتوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شارۆكه‌ی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێنج پۆلیس به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه گیراون كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه و ویستویانه مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، زیاتر گوتی: رۆژی پێشتر، حه‌وت پۆلیسی تر به‌هه‌مان شێوه گیران، به‌هۆی گرتنی ئه‌وانه‌وه كه زانیاری‌یان دابوو به هێزه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كه، ئه‌مانه‌ی ئه‌ئمڕۆش گیران.
لای خۆشیه‌وه، رائید ئازاد فایه‌ق به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خانه‌قین، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خانه‌قین، نزیكی شارۆكه‌كه سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، وای كردووه به به‌رده‌وامی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و وڵاته‌وه دزه بكاته نێو هه‌رێمی كوردستان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی