پۆلیسی توركیا له هه‌ڵمه‌تێكی گرتندا، زیاتر له 50 كه‌سایه‌تیی سیاسیی هه‌ده‌په‌ی له شاره جیا جیاكانی توركیا گرت.
به‌پێی زانیاریی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی توركیا، پۆلیسی توركیا، له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستی پێ كردووه كه به تۆمه‌تی په‌كه‌كه چه‌ندان كه‌سی گرتووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، كۆمه‌ڵێ سیاسیی كوردی له شاری ئامه‌د گرتووه.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێسته له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 50 كه‌س گیراوه، هه‌ندێكی تریش باسی 55 گیراو ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌میان له‌و شاره گیراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گیراوه‌كان ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی دیموكراتی هه‌رێمه‌كان (ده‌به‌په)ن و كه‌سایه‌تی پله باڵای حزبه‌كانیانن.
ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان له تویته‌ر نووسیویانه: ئه‌و هه‌ڵكوتانه‌ی پۆلیس كردوێتییه سه‌ریان، هیچ پاساوێكی نییه و بڕیاری دادگهشیان پێ نه‌بووه و داوای ڕوونكردنه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
وشه/ توركیا الیوم، الجزیره، كوردۆ شابان