دوای ئه‌وه‌ی به‌مدواییه وێنه‌یه‌كی شاجوانی عێراق و شاجوانی ئیسرائیل پێكه‌وه بڵاو بووه‌وه، مقۆمقۆیه‌كی زۆری له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا دروست كرد و له رێیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر به كوشتن له شاجوانی عێراق كرا. به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه، شاجوان وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشتووه و رووی له ئه‌مه‌ریكا كردووه.
پێگه‌ی "ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه "ساره عیدان" شاجوانی عێراق، خۆی و ماڵباته‌كه‌ی ناچار بوون عێراق به‌جێ بێڵن و روو له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی و ماڵباته‌كه‌ی كراوه، له‌كاتێكدا ساره پێی وای ئه‌وه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی، كارێكی ناشیاو نه‌بووه.
له‌وباره‌یه‌وه پێشتر ساره عیدان رای گه‌یاندبوو، كاتێك ئه‌و و شاجوانی ئیسرائیل پێكه‌وه وێنه‌یان گرتووه و له رێی ئینسته‌گرام بڵاویان كردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه كه ئاینه‌كان لێبورده و ئاشتیخوازن، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان وێران ده‌كات، سیاسییه‌كانن، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه، رێزگرتنه له مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌كان وێڕای به‌هۆی وێنه‌كه‌وه بووه، هاوكات چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری ساره عیدان به جلوبه‌رگی "به‌كینی" واته مایۆ و ستیان له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه، بۆیه ساره زیاتر كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و خه‌ڵكێكی زۆر پێیان وایه ئه‌وه‌ی ساره كردوویه‌تی، ده‌رچوونه له داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی "independent"ی به‌ریتانیایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته ساره عیدان خۆی و ماڵباته‌كه‌ی روویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه و له‌وێ ده‌ژین، له شوێنێكن كه نایانه‌وێ ئاشكرای بكه‌ن و تا ئێسته نازانن تاكه‌ی له‌وێ و و دوور له عێراق ده‌مێننه‌وه.
ساره عیدان كه ئه‌كته‌رێكی عێراقییه و هاوكات گۆرانیبێژیشه، ماڵباته‌كه‌ی خه‌ڵكی بابلن و خۆی له ساڵی 1990 له شاری به‌غدا له دایك بووه، له ساڵی 2017 به شاجوانی عێراق هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
شاجوانی 2017ی ئیسرائیلیش كه ناوی هه‌دار گاندلسمانه، پێشتر رای گه‌یاندبوو كه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له هه‌ڵوێستی كه‌سه سیاسییه‌كان ناكاته‌وه و پێی وایه ئاینه‌كان ئاشتیخوازن، ئه‌وه‌ی كێشه دروست ده‌كات ته‌نیا سیاسییه‌كانن، بۆیه شانازی به‌و وێنه‌یه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ شاجوانی عێراق گرتوویه‌تی.