بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له ئه‌مه‌ریكادا نیشان ده‌درێت، به‌هۆی دیزاینه جیاوازه‌كه‌یه‌وه سه‌رنجی پسپۆڕان و شاره‌زایانی راكێشاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قهبارهكهش له راده‌به‌ر گه‌وره‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ماڵپه‌ره‌كانی دنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه درێژی باڵه‌كانی نزیكه‌ی 117 مه‌تر ده‌بێت و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 230 تۆن ده‌بێت، به‌رزییه‌كه‌شی 15 مه‌تره، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه به شه‌ش بزوێنه‌ر كار ده‌كات و 28 تایه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت نزیكه‌ی 250 تۆن بار هه‌ڵبگرێت.
فڕۆكه نوێیه كه كۆمپانیای "Stratolaunch " دروستی كردووه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دیزاین كراوه كه وه‌ك كۆمپانیاكه پلانی بۆ داناوه، بڕیاره له یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك مووشه‌ك بگوازێته‌وه، به سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌م ئهركیدا، دواتر مووشه‌كه‌كانی تر ده‌گوازێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دیزاینه‌ری فڕۆكه‌كه ڕای گه‌یاندووه كه له نزیكترین كاتدا كۆمپانیاكه ئه‌و فڕۆكه نوێیه تاقی ده‌كاته‌وه و له ساڵی 2019 یش یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و له‌لایه‌ن "پۆلن ئالن"ه‌وه بووه كه یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.