وه‌زاری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانی پشووی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینییه‌وه بۆ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تایبه‌ت به په‌یجی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ته‌نیا ڕۆژانی 25ی كانوونی یه‌كه‌م تا یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی تازه، له گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
دوای ئه‌و ڕۆژانه ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هه‌ر كه‌سێك ده‌وام نه‌كات، به پێی ده‌زگه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.