گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "کریستاڵ" وێنەیەکی نوێی خۆی له شاری هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام بڵاو كرده‌وه و تووشی ڕه‌خنه‌یه‌كی تووند بوویه‌وه.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لە چەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، بەڵام ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، ماوه‌یك قوتابی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بوو به‌ڵام ئێسته به‌ته‌نیا كاره‌كانی ده‌كات.
کریستاڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام كاتێك نوێترین وێنه‌ی بڵاوکردووەته‌وه بۆیان نووسیوه: "ئه‌مه ڕووت تر نه‌بوو له‌به‌ری بكه‌ی!".
پێش هه‌فته‌یه‌كیش كریستاڵ، بەهۆی ئه‌وه‌ی بانگێشت کرا بوو بۆ یادی مەولودی پێغەمبەر (د.خ) لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی لێ‌گیرا کە بە ماکیاژێکی زۆرەوە لەو بۆنە ئاینییەدا ئامادە بووه و سووكایه‌تی به‌و بۆنه‌یه كردووه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌یان جار ڕوون كردنه‌وه بدات.
پێش ماوه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی لاو کڕیستاڵ لە واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و لەسەری نووسیبووی: "سڵاو هاوڕێیان زۆر نامەم بۆ دێت، کە گوایە من و هونەرمەند کاک "هەڵوێست" بەرنامەی کاری دوێتمان هەبێت پێکەوە، منیش دەمەوێ خۆم و هەموو لایەک بڵێم ئەم باسە دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە من ئێسته هیچ پلانێکی گۆرانی دوێت نییە لە بەرنامەدا".
هونه‌رمه‌ند کڕیستاڵ، خوشكی هونه‌رمه‌ند كاڕدیناڵی سپییه، خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، بەڵام ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی ئاواز دانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار پێوه‌ندییه‌كه‌یان پچڕا.