دیلانار یه‌ڵدز گۆرانیبێژى له‌دایكبووى باكورى كوردستان، ئێسته له باشوورى كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌زمانه كوردى گۆرانى ده‌ڵێت، یه‌كه‌م كچه كورده گۆرانى له بوارى ئۆپێرا ده‌ڵێ و سه‌رقاڵى ناساندنى ئه‌و هونهرهیهو هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌ماڵى خۆى ده‌زانێت.
ده‌رباره‌ى كاركردنى له بوارى ئۆپێرا به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌ڵێ یه‌كه‌م كچه كوردم له باشوورى كوردستان له بوارى هونه‌رى ئۆپێرا كار ده‌كه‌م و ده‌یكه‌م به گۆرانى، به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى خوێندنى ئۆپێرام ته‌واو كردووه و یه‌كه‌مین كچم له باشوورى كوردستان ئه‌و بڕوانامه‌یه‌م له‌و بواره‌ى هونه‌ردا هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه له‌هه‌رێمى كودستان فه‌رامۆش كراوه، ماوه‌ى دوو ساڵه گه‌ڕاومه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام هیچ ده‌رفه‌تێكم نه‌بووه په‌ره به‌و هونه‌ره بده‌م كه خاوه‌ن بڕوانامه زانستیم تێیدا، بۆیه خه‌ریكه له بیرم ده‌چێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ڕ ڕۆژانه ڕاهێنان له‌سه‌ر ده‌نگ و ئۆپێرا نه‌كه‌یت ده‌نگت تێك ده‌چێت، هه‌روه‌ها كه‌ش و هه‌وارى كوردستانیش زۆر وشكه و بۆ ده‌نگ خراپه، به‌ڵام ئیستانبووڵ كه تێیدا ژیاوم، به‌هۆى شێدارى هه‌واكه‌ى سوودى زۆرى بۆ ده‌نگ هه‌یه وه‌ك كرێمه بۆ گه‌روو.
ده‌رباره‌ى به‌رهه‌م و كارى نوێی گوتی، له ئێسته‌دا كار بۆ دوو گۆرانى نوێ ده‌كه‌م و به‌شێك له كاره‌كانیان ته‌واو بووه، یه‌كێكیان ده‌كه‌م به سوپرایز و ئاشكراى ناكه‌م، به‌ڵام گۆرانییه‌كى سۆرانیم له‌به‌رده‌سته و به‌م زوانه بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌زارى سۆرانى گۆرانى ده‌ڵێم، ئه‌و گۆرانییه سۆرانییه به ڕیتمێكى شاد كارى بۆ كراوه و ده‌مه‌وێت به‌هۆیه‌وه دڵى خه‌ڵكى خۆش بكه‌م و له‌خه‌م و ئازارى ڕۆژانه‌یان كه‌م بكه‌مه‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى