جۆرجینا وێنەی منداڵەكەی رۆناڵدۆ بڵاو كردەوە

:: AM:11:52:23/12/2017 ‌

جۆرجینا رۆدریگیزی نمایشكاری ئیسپانی وێنەی منداڵە تازە لە دایكبووەكەی خۆی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە.

لە وێنەكەدا دەردەكەوێت جۆرجینا چوارەمین منداڵی رۆناڵدۆی ئەلانا مارتینای لە باوەش گرتووە.

ئەوەی جێگەی سەرسڕمانی هەواداران بوو ئەوە بوو كە لە وێنەكەدا دەردەكەوێت جۆرجینا گوستیلەی دەزگیرانداری لە پەنجەیدایە و ئەوەش دەری دەخات كە لەگەڵ رۆناڵدۆ نزیكبوونەتەوە لە هاوسەرگیری.

رۆناڵدۆ پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆواری (هۆلا)ی ئیسپانی رایگەیاندبوو كە ئەلانا مارتینا منداڵێكی زۆر ئاقڵ و بێ دەنگە تەنیا دوو سەعات جارێك بۆ شیرخواردن دەنگی هەڵدەبڕێ و دەگرێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م