بە گوێرەی هەواڵێكی پێگەی mansion global ئەو خانووەی كە سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، منداڵیی خۆی تێدا بەسەر بردووە، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكی رۆژی سێشەم هەشتی نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەمی رابردوو، نرخەكەی بەرز بووەتەوە و هەڵكشاوە بۆ 10 هێندەی نرخی پێشتری.
بە گوێرەی هەواڵەكە، نرخی ئەو خانووە پێشتر بریتی بووە لە 849 هەزار دۆلار، بەڵام لە ئێستەدا كە بڕیار وایە ئەو خانووە لە نیوەی مانگی داهاتوو دیسێمبەر/ كانوونی یەكەم، بخرێتە زیادكردنێكی ئاشكرا (مەزاد)ەوە نرخەكەی بەرز ببێتەوە بۆ نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار.
دۆناڵد ترەمپ، دوای تیۆدۆر رۆزفێڵت، دووەمین سەرۆكی ئەمەریكایە كە منداڵیی خۆی لە ویلایەتی نیویۆرك بەسەر بردبێت، كە ئەو خانووەش كە رۆزفێڵتی تێدا ژیاوە، دەكەوێتە نێوان برۆدوای و پاركی ئەڤینیۆ لە باشووری مانهاتن و ئێستە وەك شوێنیكی مێژوویی پارێزراوە.
سەرچاوە: سپوتنیك