شاندێكی بەغدا لە هەولێرن

:: PM:03:16:24/12/2017 ‌
شاندێكی حكوومەتی عێراق لە هەولێرن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ی كانوونی یەكەم، شاندێكی حكوومەتی عێراق كە پێكهاتوون لە مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، عەقیل مەحموود خەزعەلی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد.

كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شاندەكەی حكوومەتی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم و چەند بەرپرسێكی تری حكوومی كۆ بوونەتەوە.

سەرچاوەكە وردەكاری لەسەر كۆبوونەوەكان لا نەبوو، بەڵام ڕای گەیاند، پێشتر ئەجێندای ئەو شاندە ئەوە بووە كە قسە لەسەر دۆخی ئاوارەكان بكرێت كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن.

سەردانی ئەو شاندەی بەغدا بۆ هەرێم لەكاتێكدایە كە تا ئێستە كێشەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە سەرباری دووپاتكردنەوەی هەرێم لەسەر گفتوگۆ.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم