خۆراك یەكێكە لە گرنگترین كارەكانی رۆژانە هەموو مرۆڤێك پێویستی پێیەتی، بۆ دەستكەوتنی وزەی پێویست بۆ چاڵاكییەكانی رۆژانەی لە كاركردن و بەردەوام بوون لە ژیاندا، زۆر خواردنیش دەبێتە هۆی قەڵەویی و تێكدانی لەش و لارت، سەرەڕای ئەوەش خۆراكی تەندروست پڕە لە پێكهاتەی زۆر گرنگ و رێجیمێكی باشە، زۆر جار كاریگەریی خواردنی تەندروست لە وەرزشكردن زۆر باشترە و لە قەڵەوی و زیادی كێش ڕزگارت دەكات و لەشێكی رێكتان پێ دەبەخشێت.
پزیشكان لە ئەنجامی توێژینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دیاریی كردنی باشترین و پڕسوودترین خواردن بۆ جەستەی مرۆڤ، بەجۆرێك تەندروست و بێ كاریگەری نەرێنی بێ لەسەر مرۆڤ، شەش خۆراكیان دیاریی كردووە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: سەلەموون ....یەكێكە لە باشترین ئەو خواردنانەی كە هیج زیانێكی بۆ لەش نییە، تەنیا پێویستە هەفتەی دوو بۆ سێ جار بیخۆیت، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر ترشی ئۆمێگا 3 لە پێكهاتەكەیدا، سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و یارمەتیمان دەدات لە كەمكردنەوەی خەمۆكی و لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و نەخۆشی شەكرەی جۆری 2 دوورمان دەخاتەوە، هەروەها رێژەیەكی زۆر پرۆتینی تێدایە كە یارمەتی بەهێزكردنی ماسوولكەكان دەدات.
دووەم: شەربەتی هەنار. هەنار زۆر پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە، دژەئۆكسیدێكی بەهێزیشە و یارمەتی بەهێز بوونی مێشك و ماسوولكە دەدات، بۆ ئەوەی سوودی زیاتری لە هەنار وەربگریت، پێویستە تۆوی هەنار بخۆن، لەهەمووشی گرنگتر خواردنەوەی شەربەتی هەنارە، كە تەواوی سوودەكانی هەنارتان پێ دەگەیەنێت، ئازار كەم دەكاتەوە و گونجان لە نێو ماسولكەكان دروست دەكات و چەوری ڕادەماڵێت.
سێیەم: خواردنەوەی قاوە، توێژەران ئەوەیان دۆزیوەتەوە كە قاوە تەنیا كافاینێكی بەهێزكەرە، لەگەڵ دژە ئۆكسیدێكی زۆر لە هەر كاتێكی خواردنەوەیدا بڕێكی زۆر گلایكۆجینی تێدایە، بەوهۆیەوە قاوە یارمەتی ماسوولكەكان دەدات تا بڕێكی زۆر وزە كۆ بكاتەوە لەكاتی وەرزشكردندا. خواردنەوەی یەك كوپی بچووكی قاوە لە بەیانیاندا یان دوای وەرزشكردن بڕێكی زۆر وزە دەدات بە لەش و بە درێژای رۆژ خانەكانی لەش چالاك دەكاتەوە، باشترە بەبێ بەكارهێنانی شەكر و شیر قاوە بخۆنەوە.
چوارەم: هەنگوینی خاو، هەنگوینی خاو لە هەموو سۆپەرماركێتەكان دەست دەكەوێت، .شارەزایان ئەوەیان دۆزیوەتەوە كە كەوچكێكی هەنگوین پێش دەستكردن بە وەرزشكردن بخۆن، یارمەتیتان دەدات تا توانایەكی زۆرتان هەبێ. چونكە هەنگوین لەسەرخۆ هەرس دەبێت و وزەی زۆرتان پێ دەدا و ئاشتی شەكر لە خوێن رێك دەخات، بەهۆی چالاكبوونی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین كە شەكر دەتوێنێتەوە و دەیگۆڕێت بۆ وزە.
پێنجەم: شەربەتی چەوەندەر، سوودەكانی لە قاوە زیاترە، چونكە پڕیەتی لە ڤیتامینی گرنگ و كانزا كە جەستە لەكاتی وەرزش كردندا زۆری پێویست بەو ڤیتامین و كانزا گرنگانەیە، پزیشكان دەڵێن رۆژانە پەرداخێكی شەربەتی چەوەندەر بخۆن، ئەوا ماسولكە و جەستەتان بڕی پێویست لە هەموو ڤیتامین و كانزاكانی بۆ دابین دەكرێ و رۆژێكی پڕ وزە و چالاكتان دەبێت.
شەشەم: شووتی، پێكهاتەی سیترولینی زۆری تێدایە، ئەم ئاوێتەیە یارمەتیدەرە تا پەستانی خوێن بە جێگیری بمێنێتەوە، هاوكات شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، كە توێكڵی سپی ناوەوەی شووتی بڕێكی زۆر ڤیتامینی گرنگی تێدایە و باشترین سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.
سەرچاوە/ today lifestyle