دوای بردنەوەی كلاسیكۆ.. میسی ئاهەنگی كریسمسی گێڕا
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای بردنەوەی یاریی كلاسیكۆ بەسەر یانەی ریال مەدرید، لەگەڵ ماڵباتەكەی ئاهەنگی سەری ساڵ و كریسمسی گێڕا.
یانەی بەرشەلۆنە پێرێ شەموو لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ریال مەدریدی ركابەری بردەوە.
لەو یارییەدا میسی ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و گۆڵێكی تۆمار كرد و گۆڵێكی تریشی بۆ هاوڕێكەی ئەلێكس ڤیدال دروست كرد.
میسی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی نوێی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ خێزانە بچووكەكەی ئەنتۆنێلای هاوسەری و هەردوو منداڵەكەی تیاگۆ و ماتیۆ خەریكی ئاهەنگی كریسمسن.
جێی باسە میسی ئێستا بە تۆماركردنی 15 گۆڵ لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا دێت و یەكەم یاریزانیشە لە 2017 زۆرترین گۆڵی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا تۆمار كردبێت كە 54 گۆڵە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم