دۆناڵد تره‌مپ و میلانای هاوسه‌ری، جه‌ژنی كریسمسیان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵانی وڵاته‌كه‌یان قسه بكه‌ن و لێیان بپرسن، خوازیارن "بابانوێل" چیتان به دیاری بۆ بنێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش ئاواته‌كه‌یان بێننه دی.
له میانی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ منداڵانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، یه‌كێكیان پێی گوت حه‌ز ده‌كات میكانۆی ده‌ست بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی یاری پێ بكات، ئه‌ویش لیژنه‌یه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان داناوه.
منداڵێكی تر هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌بوو نه‌نكی له نه‌خۆشخانه بێته ده‌ر، لێره‌دا تره‌مپ ته‌نیا پێی گوت، هیوای سه‌لامه‌تی و ئاشتی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م ده‌خوازم. یه‌كێكی تر له‌و منداڵانه ناوی "ڕایان" بوو، داوای له بابانوێل كرد ئاشتی به دنیا بگه‌یه‌نێ، چونكه ئه‌وان له خۆشگوزه‌رانیدان، به‌ڵام پێویستیان به ئاشتییه.
له درێژه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپدا كه میلانا له ته‌نیشتیه‌وه بوو به هه‌مانشێوه پێوه‌ندی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ منداڵێك قسه‌ی كرد له ویلایه‌تی مسیسبی، پێی گوت، دڵنیام بابانوێل به باشی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، زۆر زۆر باش، به جۆرێك هه‌رگیز چاوه‌ڕێت نه‌كردووه. دواتر پێی گوت من سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكام و داوه‌تت ده‌كه‌م بێیت بۆ كۆشكی سپی، ئه‌مه‌ش خواستی بابانوێڵه.
ئه‌م نه‌ریته‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێڕه‌وی كردووه، زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌ژنی كریسمسدا به هه‌مانشێوه ته‌رخانیان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی داوای منداڵانی وڵات، به‌ڵام تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی به شێوه‌یه‌كی فراوانتر كردوویه‌تی و خۆی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی پێوه كردووه. ئۆباما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیرۆكی منداڵانی ده‌نووسی، چیرۆكه‌كانی بۆ ده‌ناردن.