به‌رنامه‌ی سناپچات له‌وه‌ته‌ی دروست بووه، به هۆی فیلته‌ره بهناوبانگهكانییهوه به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وام له زیادبووندایه، زۆرترین فیلته‌ری به‌كارهاتووش له‌م هه‌واڵه‌دا دیاری ده‌كه‌ین.
ماڵپه‌ڕی "
لبنان24" بڵاوی كرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و فلته‌رانه‌ی له لایه‌ن گه‌نجان به گشتی و كچان به تایبه‌تی، له به‌رنامه‌ی "سناپچات" بۆ وێنه و ڤیدیۆی 24 سه‌عاتی بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بریتین له‌مانه:
_ فلته‌ری پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووخساره‌كان، ئه‌م فلته‌ره له نێوان دوو كه‌سدا به‌كار دێت كه به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی وێنه‌ی ڕووخساریان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه.
_ فلته‌ری سه‌گه‌كه، له كاتی كردنه‌وه‌ی كامێرادا، دوو گوێی سه‌گ به سه‌رته‌وه ده‌نووسێت و له كاتی ده‌مكردنه‌وه زمانێكی گه‌وره دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵكی زۆر خۆشه‌ویسته و زۆری به‌كار ده‌هێنن.
_ فلته‌ری تاجه گوڵینه‌كه، ئه‌م فلته‌ره‌ش یه‌كێكه له ناودارترین فلته‌ره‌كان و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، لای كچان به تایبه‌تی زۆر خۆشه‌ویسته، چونكه پێستیان له وێنه‌دا ناسك ده‌كاته‌وه و چاو كاڵ ده‌كات.
_ فلته‌ری ده‌م گهورهكردنهكه، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتووه‌ته ناو فلته‌ره‌كانی سناپچاته‌وه، كه‌چی زۆر به باشی جێی خۆی له‌ناو بهكارهێنهرانیدا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مانه و چه‌ند فلته‌رێكی تری ئه‌م به‌رنامه‌یه، له ساڵی 2015ه‌وه تا ئێسته به‌كار دێن، له ناو خه‌ڵكدا ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌نجاندا به‌كار دێن و له‌گه‌ڵ هاوڕێیاندا تاقی ده‌كرێنه‌وه.