رۆناڵدۆ بەمشێوەیە جەژنی كریسمسی كردبوو

:: PM:06:21:25/12/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای 48 سەعات لە شكستە گەورەكەیان لە یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە، بە ئاهەنگگێڕان بۆ جەژنی كریسمس دەركەوتەوە.

پێرێ شەموو رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی لە یانەی ریال مەدرید لە یاری كلاسیكۆی گەڕی 17ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە 3 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ركابەریان دۆڕان.

دوای 48 سەعات لەم شكستە گەورەیە، رۆناڵدۆ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) نوێترین وێنەی خۆی بڵاو كردەوە كە تێیدا لەگەڵ ماڵباتەكەی لە ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵ و كریسمس دەركەوتبوو.

رۆناڵدۆ لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەكە نووسیبووی "كریسمسێكی خۆش و پڕ لە ئاشتی و خۆشەویستی خوای گەورە لەگەڵ ماڵباتەكەم".




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م