یارییه‌ك به‌رهه‌م هێنرا كه به یاریی هه‌نگاونان به‌سه‌ر به‌ربه‌ستی نه‌بینراودا ناو ده‌برێت وه‌ك دیارده‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ئه‌مه‌ریكایی ئه‌و یارییه‌ی داهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ئه‌مه‌ریكی ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كرد كه تێیدا كارێكی جیاواز ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك ده‌یه‌وێت پێ به‌سه‌ر به‌ربه‌ستێكی نه‌بینراودا بنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێ به‌سه‌ر شوێنێكدا ده‌نێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه و بوو به دیارده له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و دنیادا.
یارییه‌كه له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه كه‌سێك ده‌یه‌وێت پێ به‌سه‌ر به‌ربه‌ستێكی نه‌بینراودا بنێت و بینه‌ر هه‌ست ده‌كات به‌سه‌ر هه‌وادا ده‌ڕوات، ده‌بێ ئه‌م كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ئه‌نجام بدات و كه‌سی سه‌یركه‌ر هه‌ست بكات پێی له‌سه‌ر شوێنێك داناوه و له‌سه‌ری خۆی باز ده‌دات.
كچه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ناوی ئه‌رییڵ ئولیڤاره له قوتابخانه‌ی مانڤێلی ناوه‌ندی له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو كرده‌وه، ئه‌و یارییه ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یارییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه و ده‌بێته دیارده له‌ناو خه‌ڵكدا.