ئه‌نجوومه‌نی باڵای رۆشنبیریی له میسر رای گه‌یاند، نووسه‌ر و مێژوونووسی دیاری ئه‌و وڵاته سه‌ڵاح عیسا، به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 78 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" كه ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئه‌مینداری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كه حاتم ره‌بیع له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، شه‌وی دوێنێ دووشه‌م، ئه‌و نووسه‌ر و مێژوونووسه به نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كردووه كه بۆشایییه‌كی گه‌وره له بواره‌كه‌یدا دروست ده‌كات.
روونی كردووه‌ته‌وه كه سه‌ڵاح عیسا له بواره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، دیكیۆمێتاری و چه‌ندان بواری تردا رۆڵی گرنگ و چالاكی هه‌بووه كه به یه‌كێك له نووسه‌ره زۆر ناوداره‌كانی میسر هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌ڵاح عیسا له ساڵی 1939 له میسر له دایك بووه، له سه‌ره‌تادا به نووسینی كورته چیڕۆك ده‌ستی پێ كردووه، دواتر له بواری مێژوو و فیكری سیاسی چالاك بوو و نووسینی زۆری له‌و بواره‌دا هه‌بووه. له زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره ناوداره‌كانی میسر كاری كردووه كه وه‌ك سه‌رنووسه‌ر تێیاندا رۆڵی هه‌بووه. نموونه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌و مێژوونووسه، پێك دێن له (شخصیات لها العجب) و(رجال ریا وسكینه) و(د‌ستور فی صندوق القمامه) و(تباریح جریح) و(مپقفون وعسكر).