پشووی سەری ساڵ چەند ڕۆژە؟

:: PM:02:48:26/12/2017 ‌
ڕۆژی دووشەمی داهاتوو بەهۆی جەژنی سەری ساڵی زاینی دەبێتە پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمیش ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕۆژی یەكشەم دەدات.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی كانوونی یەكەم، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، تا ئێستە پشووی جەژنی سەری ساڵ تەنیا ڕۆژی دووشەم كە دەكاتە یەكی مانگی ساڵی داهاتوو دیاری كراوە.

لەبارەی ئەوەی كە ڕۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو هاوشێوەی پشووی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح، گوتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، تا ئێستە بڕیاری لەبارەوە نەدراوە و ئەگەر شتێكی وا هەبێ‌ ئەوە ڕۆژی شەموو ڕوونكردنەوە دەدرێت.

ساڵانە لەكاتی بۆنە و جەژنەكاندا لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پشووەكان ڕادەگەیەنرێت و بۆجەژنی سەری ساڵیش تەنیا یەك ڕۆژ دیاری كراوە.

 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم