وادەی دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندووە سبەی یان دووسبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت و پارەی تەواویش بۆ ئەم مەبەستە لە بەردەستدایە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 26ی كانوونی یەكەم، قادر رەزگەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی گوت، پێوەندیم بە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كردووە و پێی راگەیاندووم كە سبەی یان دووسبەی دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.

زیاتر گوتی، هۆكاری دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە پێوەندی بەو لیستەوە هەبوو كە لێبڕینی بۆ مووچەی پێشمەرگە دیاری كردبوو، چونكە لیستەكە گۆڕانكاری تیادا كراوە و لێبڕین ئێستە كەمكراوەتەوە.

پەرلەمانتارەكەی كوردستان گوتی، ئێستە كەمترین لێبڕین بۆ پێشمەرگە %5 ە و بەپێی ئەو لیستەیش مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە ئیتر دابەش دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرەتای وەزارەتەكان بوو، بەڵام بەهۆی رێكخستنی بڕیاری لێبڕین دابەشكردنی مووچەكەیان دواكەوت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:12:26/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 27552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌