شه‌تڕه‌نج كه له سه‌ده‌ی 16دا به یاریی پاشا‌كان ده‌ناسرایه‌وه و له هه‌موو دنیادا زۆربه‌ی پاشا‌كان ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد. به‌دوایدا و تا ئێسته‌یش كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیر و ئه‌دیبه‌كانی دنیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" راپۆرتێكی كورتی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشناییی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و یارییه، له‌ناویاندا زۆرترین تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك وه‌ك باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا. هیتله‌ر دیكتاتۆره ناوداره‌كه‌ی دنیا كه سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو، لینین شۆڕشگێڕه كۆمۆنیسته‌كه‌ی دنیا و رووسیا. گیڤارا ناودارترین شۆڕشگێڕی دنیا كه به‌هۆی شۆڕشی كوباوه ده‌ناسرێته‌وه. دواتریش ماركیز و كاسترۆ و چه‌رچڵ و زۆری تر.
له‌وباره‌یه‌وه ئۆباما گوتوویه‌تی شه‌تڕه‌نجی له باپیرییه‌وه فێر بووه، ئه‌وكاته‌ی له كۆشكی سپی بووه، به‌رده‌وام له كاته بۆشایییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ میشێلی هاوسه‌ری شه‌تڕه‌نجیان كردووه. دواتریش گوتوویه‌تی كه له یارییه‌ك له‌گه‌ڵ پاشای شه‌تڕه‌نج "فیشی ئه‌ناند" كه پاڵه‌وانێكی ئه‌و یارییه بووه و هیندی بووه، له‌و پاڵه‌وانه‌ی بردووه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، هیتله‌ریش به‌هه‌مانشێوه بایه‌خێكی زۆری به شه‌تڕه‌نج داوه و پێی وابووه یاریی پاشاكانه، دوا وێنه‌ی هیتله‌ر له ساڵی 1909 بوو كاتێك له‌گه‌ڵ لینین له نمسا یارییان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها پێگه‌كه ئاماژه‌ی به ڤیدڵ كاسترۆ و گیڤارا داوه كه ئه‌وان دوو سه‌ركرده‌ی شۆڕشی كوبا بوون، زۆرجار له‌كاتی شۆڕشدا هه‌ردووكیان پێكه‌وه ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد. له ساڵی 1966دا كاسترۆ یه‌كێك بوو له پاڵه‌وانه‌كانی شه‌تڕه‌نج له رێكخراوی ئۆڵۆمپیادی ئه‌و یارییه له هافانا.
هه‌روه‌ها گابریل گارسیا ماركیز كه له ساڵی 1982 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیی وه‌رگرتووه، یه‌كێك بوو له ئاشقانی یاریی شه‌تڕه‌نج، له رۆمانه‌كه‌ی "خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می كۆلێرا"دا باسی ئه‌و یارییه ده‌كات و له‌وێدا ده‌ڵێ، "ئه‌وكاته‌ی دكتۆر ئۆربینۆ هاوڕێكه‌ی جێرمایه كۆچی دوایی ده‌كات، ئیتر ئه‌ویش واز له یاریی شه‌تڕه‌نج دێنێ".