به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، خانه‌واده‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتنه به‌ر چاوی ڕاگه‌یاندن، ئه‌مه‌ش نهێنییهكانیانی به خسته ڕوو، كچه‌كه‌شی كه به‌هۆی شۆخوشهنگییهوه ناوی ده‌ركردووه، بووه‌ته ئیلهامبه‌خشی شاعیرێكی عه‌ره‌ب.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، پیاوێكی عه‌ره‌بی كه‌نداو، شیعری خۆشه‌ویستی و پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر "ئیڤاكا تره‌مپ" هه‌ڵده‌دا و خۆی بۆ ده‌توێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه به‌ته‌واوی بڵاو بووه‌ته‌وه و نزیكی نیو ملیۆن بینه‌ری بۆخۆی ڕاكێشاوه.
له به‌شێكی ئه‌و شیعره‌دا، شاعیره‌كه ده‌ڵێ: له‌پێناو چاوی كچی تره‌مپ، "پێ ده‌كه‌نم و هه‌موو كێشه‌كان له‌یاد ده‌كه‌م.. پێش ئه‌وه‌ی باوكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا بگرێته ده‌ست، خۆی دڵی هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی گرتووه‌ته ده‌ست".
ئیڤیكا تره‌مپ (35 ساڵ)، ژنێكی بازرگانی ناسراوه له وڵاته‌كه‌یدا، پێشتریش وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ كاری كردووه، كچی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكایه و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی تره‌مپه، له‌گه‌ڵ خاوه‌نی گۆڤاری "نیویۆڕك" هاوسه‌رگیری كردووه.
سه‌رچاوه: CNN