هەستكردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی سك و سەروو گەدە و هەبوونی ئازار لە كاتی میزكردندا ئاماژەن بۆ هەبوونی بەرد لە گورچیلەكاندا، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر میز ده‌كه‌ین و سه‌رمامان ده‌بێت ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌وێت.
جگە لەمانەیش ئەو كاتەی گۆڕانكاری بەسەر ڕەنگ و بۆنی میز بێت بۆ سوور یان قاوەی و دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت ئەوە ئاماژەیە بۆ دروست بوونی بەرد لە گورچیلەكاندا یان لە زراودا.
ئێسته هاوڵاتییه‌كی زۆر به ده‌ست نه‌خۆشی به‌ردی گورچیله‌وه ده‌ناڵێن و هه‌ندێك جار بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و نه‌خۆشییه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
له خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كی چڕ باسی ئه‌و نه‌خۆشییه و و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ین به وردی.
یه‌كه‌م/ گورچیله چییه؟
گورچیلە، ئەو ئەندامەیە، کە دەکەوێتە ناو سکەکەلێنەوە، یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆری پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی 4 ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی 140 گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە 182 لیتر خوێن دەپاڵێون، ھۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەھۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە كه له ئه‌نجامی بەرھەمی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێنه‌وه په‌یدا ده‌بێت.
دووه‌م/ بەردی گورچیلە چییه؟
بەردی گورچیلە بریتییه لە نیشتوونی ڕەق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکاندا، بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو ماددانەی، کە دەبنە ھۆی دروستکردنی بەردی گوڕچیلە، ڕۆ دەبن لە میزدا، کاتێک میز چڕ دەبێتەوە، ئەو کات کانزا‌کان دەبن بە کریستاڵ و بەیەکەوە دەنووسێن و ڕەق دەبن، ئەنجامەکه‌ی به دروستبوونی بەردی گورچیلە كۆتایی دێت، زۆربەی بەردە گورچیلەیەکان لە کالیسیۆم پێکھاتوون.
سێیه‌م/ نیشانەکانی هه‌بوونی به‌ردی گورچیله چییه؟
شوێنی ئێشی گورچیلە، تاکوو بەردی گورچیلە نەجووڵێت و نەیێتە خوارەوە ھەست بە ھەبوونی ناکرێت، لە کاتی ھاتنە خوارەوەیدا ڕەنگە ئەم نیشانانەی خوارەوە ڕووبدەن كه پێویسته ئاگاداریان بیت:
1- ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "کەلەکە" خوار پەراسووەکان دروست ده‌بێت.
2- گۆڕان لە توندی ژانەکە، لەوانەیە بۆ 20 خولەک تا 60 خولەک بخایەنێت.
3- ژانەکە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی زگ و بنه‌وه‌ی زگ.
4- بوونی خوێن لە نێو میز یان لێڵ بوونی میز.
5- ئازار لە کاتی میزکردن.
6- ھێڵنج و ڕشانەوە له دوای میز كردنه‌كه.
7- تا و لەرز ھەندێک جار له دوای هێڵنج و ڕشانه‌وه‌كه.
چواره‌م/ ھۆکاره‌كانی دروستبوونی به‌ردی گورچیله چین؟
بەردی گورچیلە کاتێک دروست دەبێت، کە پێکھاتەکانی ناو میز وه‌ك: (شلە و چەندان جۆری کانزا و ترشەکان)، لە ھاوسەنگی لابدەن، کاتێک ئەمە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرە ماددەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یۆریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئەوەندە زۆر، کە شلەی میز ناتوانێت ڕوونیان بکات، ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی تر، ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت.
ھۆکاری ئەمانه‌یش لەوانەیە بۆماوە بێت، یاخود لەوانیە کێشەی ڕیخۆڵەت هه‌بێت، لەوانەیە خۆراکی ناته‌ندروست بێت یان ھەندێک لە دەرمانەکان بێت.
کەم خواردنەوەی شلە و ئاوه‌كان، ئەگەر بە شێوەیەکی پێویست ئاو نەخورێتەوە ئەوا میز چڕ دەبێتەوە بەمەیش مەترسی دروستبوونی بەرد زیاتر دەبێت، مێژووی خێزانی، ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانێک بەردی گورچیلەیھەبێت ئەوانیتری ئەندامانی ئەو خیزانە لە مەترسیدان، ھەروەھا ئەگەر کەسیک بەردێکی ھەیە ئەوا ئەگەری دروستبوونی بەردی تریشی ھەیە.
تەمەن و ڕەگەز، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان 20 بۆ 70 ساڵیدان، ڕەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.
خۆراک، خۆراکی پڕ لە پرۆتین و سۆدیۆم، ھەروەھا کەم کالیسیۆم، مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن.
پێنجه‌م/ چۆن خۆمان بپارێزین له نه‌خۆشی به‌ردی گورچیله؟
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی: زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یاخود 3.3 لیتر لە شلەمەنی، لە کەشوھەوای گەرم زیاتریش پێویستە له ڕۆژێكدا، كه ئه‌مهی‌ش وا ده‌كات گورچیله‌كانت به‌رده‌وام ته‌ندروست بن.
ئەگەر بەردی کەسیک لە جۆری کالیسیۆم ئۆگزالەیتی بێت، ئەوا پزیشکان بەباشی دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند کەم بکرێتەوە کە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەک: "ڕێواس، چەوەندەر، پاقلە، کەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، کونجی، باوی، ته‌ماته".
به شێوه‌ی ده‌رمان: بەردی گورچیلە بە چەندان جۆر چارەسەر دەکرێت، یەکێک لەم شێوازانە خواردنەوەی ده‌رمانه شلەییه‌كانه به شێوه‌یه‌كی زۆرە تا بەردەکە بۆ خۆی بجووڵێت و دەر بێت.
شێوازێکی تر نەشتەرگەریە کە لە ساڵانی سەتەی بیست و یەکەمدا کەمتر ئەنجام دەدرێت، ئێسته پزیشكه‌كان شێوازێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه لە ڕێگای میزبۆرییەوە دەچەنە ناو میزەڕۆ و لەوێ بەردەکە بە شەپۆلی ئەلیکترۆمەگنیتیک دەشکێنن، بەم جۆرە بە کەمترین ئازار، بەردی گورچیلە چارەسەر دەبیت.
شه‌شه‌م/ چۆن وا بكه‌ین تووشی نه‌خۆشی به‌ردی گورچیله نه‌بین؟
بەپێی ئامارێکی سه‌نتره‌ی جیهانی كه‌نه‌دی له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر 10 كه‌سێك 1 كه‌س گرفتی بەردی گورچیلەیان ھەیە.
تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە و کریستاڵەکان و گەورەبوونی لە ڕێی پێکھاتە خۆراکییەکانەوە.
بەوپێیەی دروستبوونی بەردی گورچیلە ڕەنگە ئەگەر قەبارەکەی بچووک بێت گرفت نەنێتەوە بەڵام لەگەڵ زیادبوونی قەبارە و گەورەبوونیدا مرۆڤ توشی گرفت و ئازار بکات و ئەوکات ئاوخواردنەوەی زۆریش چارەسەری نەکات.
پزیشه گیایییه‌كان له كۆندا و لە ئێسته‌شدا ڕێنمایی دەدەن، کە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی بەردی گورچیلە باشترە کەمتر پرۆتینی ئاژەڵی بخورێت، کەمتر خوێ بخورێت، کەمتریش کالیسیۆم وەربگیرێت له خۆراك و ده‌رمانه‌كانیشدا.
بۆ چارەسەریش دەتوانیت پشت بەم پێکھاتەیە ببەستیت، کە لەبابەتی سروشتی پێکھاتووە و شێوە شەربەتێک دروست دەکات:
1 پرتەقاڵ ، 1 سێ‌و، 1 لیمۆ، 4 پارچە سەھۆڵ، 4 پارچە شوتی.
ئەمانە تێکەڵ بکە لە خەڵاتەیه‌كدا جوان تێكه‌ڵاو بوون و شەربەتەکە ئامادە بوو ئه‌وا ئەم گیراوەیە شەوانە بەر لەخەوتن1 پەرداخی لێ بخۆرە.