سبەی تەواوی دامەزراوەكان مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن

:: PM:08:24:27/12/2017 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سبەی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و سەرۆكایەتییەكان دابەش دەكرێت و بەوپێیەیش دابەشكردنی مووچە لەم ساڵدا كۆتایی دێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەم بەرواری 28/12/2017، مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێكردن
- وەزارەتی گواستنە و گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

بەهۆی تەنگژەی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و داگیركردنی بیرە نەوتەكان، ئەم مانگە دواكەوتنی مووچە دواكەوت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەگەر نەتوانین مووچە بدەین بە ئاشكرا ڕای دەگەیەنین و شەفاف دەبین.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم