ئه‌مڕۆ كورته‌باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى خێرخوازییه‌وه، به‌شێك له نه‌وتیان وه‌رگرت.
ڕێكخراوى كورته‌باڵاكانى كوردستان، به هاوكارى كۆمپانیایه‌كى خێرخوازى، ده‌ستیان به دابه‌شكردنى به‌شێك له نه‌وت بۆ وه‌رزى زستان كرد، له ڕاگه‌یاندراوێكیشدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك له بڵاوكراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورتهباڵاكاندا هاتووه، ئه‌م كۆمپانیا خێرخوازییه كه ناوی نه‌هێندراوه، بڕى 200 لیتر (یه‌ك به‌رمیل) نه‌وتى داوه هه‌ر كورتهباڵایهكی كۆمه‌ڵه‌ى كورته‌باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان.
قه‌یرانه ئابوورییه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شنه‌كردنی سووته‌مه‌نیشی به‌دوادا هات، چونكه له لایه‌ن به‌غداوه به‌شێكی كه‌م هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بێت، ئه‌مساڵ جگه له قه‌یرانی نه‌بوونی نه‌وت، كێشه بۆ كاره‌باش دروست ده‌بێت.