توێژه‌ران داوا هۆشدارییه‌كی به‌په‌له ده‌ده‌نه پیاوان، چونكه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر تۆواویاندا هه‌یه و به پێی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان، داوای گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی پته‌ویی توانای ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو له‌ده‌ست نه‌چێ.
پیاوانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا، توانای پته‌ویی تۆواویان له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا، بۆ 50٪ كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوو نه‌كردنه هاوسه‌رگیری و نه‌زۆكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. وه‌ك ئه‌و توێژه‌رانه باسیان كردووه.
ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌و توێژه‌رانه‌وه جێی مه‌ترسییه، ئه‌و ڕێژه‌ی لاوازبوون و داكشانه‌ی توانای تۆواوی پیاو به شێوه‌یه‌كی خێرا داده‌به‌زێ و نه‌وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش به مانایه‌كی تر، ڕه‌نگه داهاتوودا ڕێژه‌ی پێوه‌ندی سێكسی و هاوسه‌رگیری و وه‌چه‌خستنه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، زانایانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕازیل، دانیمارك، ئیسرائیل و ئیسپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه و بۆ ئه‌نجامه‌كانیان سوودیان 185 توێژینه‌وه له‌سه‌ر تواوی پیاو وه‌رگرتووه كه له ساڵی 1973 تا 2011 كراون، پاشان خۆیان ئه‌م توێژینه‌وه فراوانه‌یان كردووه و له كۆتادا پوخته‌ی ته‌واوی شیكردنه‌وه و تاقیكردنه‌وه درێژه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا، ئاماژه‌یان به هۆكاری ئه‌و دابه‌زینی ئاستی تۆواوهی پیاو نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، پێشتر له توێژینه‌وه‌ی تردا باس له زۆر به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیایی و ده‌رمان و خواردنی نا ته‌ندروست كراوه هه‌روه‌ها ئه‌و ماده كیمیاییانه‌ی بۆ دژه مێروو به‌كار دێن له‌گه‌ڵ نیكۆتینی جگه‌ره و نێرگه‌له و زۆر خۆ ماندووكردن و قه‌ڵه‌وی، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن.
خاڵێكی تر كه جێی سه‌رنجه و له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ژیانی سه‌رده‌مییانه و مۆدێرنی شاره‌كان هه‌مووی دژی تۆواوی پیاوه، ئه‌وانه‌ی له ژیانێكی سادهدان، یان له گوند ده‌ژین و له ناو ژینگه‌ی پاكدان و خواردنی سرووشتی ده‌خۆن، بۆنی دووكه‌ڵی جگه‌ره و ئۆتۆمبێل و كارگه‌كان ناچێ به‌سه‌ریاندا و ئامێری فێنككه‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی به‌كارناهێنن و زۆر به‌پێ هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له‌م كێشانه دوورترن، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی شاره جهنجاڵهكانن، وه‌ك نیویۆڕك و تۆكیۆ و سیدنی زیاتر تووشی ئه‌و دۆخه بوون.
له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، ئه‌م دابه‌زینه له توانای پیاو ده‌ستی پێ كردووه و چالاكیی سێكسی لای پیاوان دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی دنیا به گشتی دروست بووه، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشتر ناویان هاتن، له پێشه‌وه‌دان.