شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له دیمانه‌یه‌كی كورتی "وشه"دا له‌سه‌ر چه‌ندان پرسی هه‌نووكه‌یی له باشوور و رۆژئاوایی كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردنه‌كانمان دیموكراسی بوون". هاوكات داوا له ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كات پێداچوونه‌وه به‌خۆیدا بكات و مۆڵه‌تی كاری حزبی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر وه‌ربگرێت".
حه‌سه‌ن روونكردنه‌وه له‌باره‌ی گرتنی سه‌ركرده‌كانی كورد له رۆژئاوا ده‌دات و ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به رێساكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، ئه‌وان ناتوانن قبووڵی بكه‌ن. تایبه‌ت به باشووری كوردستانیش رای گه‌یاند، ئه‌و رووداوانه‌ی ئێسته له كوردستان و ناوچه‌كه هه‌ن پێویستیان به دووباره پێداچوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه له‌پێناو باشتركردنی.
ئێسته حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانه و به‌پێی راپۆرته‌كان ده‌ستدرێژیی كردووه و به‌نده یاسایییه‌كانیشی پێشێل كردووه، ئێوه وه‌ك كورد له‌و رووداوانه‌دا قسه‌تان چییه؟
له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێزه عێراقییه‌كان هێرشی ناوچه كوردستانییه‌كانیان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا نه‌یانتوانیوه كێشه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته هه‌ردوولا جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیاندا بكه‌ن، به‌ڵام هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كوردستان جێی قبووڵ نییه، ئه‌وان ئه‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌ن به ده‌رفه‌تیان زانیوه و هێرشیان كردووه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌بێت به ئاشتی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا له رۆژئاوا هه‌ڵبژاردنتان كرد و شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌شدار بوون وه‌ك چاو‌دێر، بۆچوونتان چییه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شدارییه؟
هاتنی شاندی هه‌رێم و چه‌ندان شاندی تری نێوده‌وڵه‌تی و چاودێرییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، كه هه‌موویان پێیان وابوو ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی دیموكراسی و قۆناغیكی نوێی پێشكه‌وتنی دیموكراسییه له رۆژئاوای كوردستان. له گوته‌كانیاندا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به رێك‌وپێك ناو برد و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت سیسته‌می رۆژئاوا له كوردستان زیاتر په‌ره پێ بده‌ین.
به‌ڵام ئه‌نه‌كه‌سه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد و سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه به ''وشه'' گوت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناشه‌رعییه و تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، بۆچوونتان چییه؟
هه‌ڵبژاردنه‌كان دیموكراسی بوون و شتێكی ئاسایی بوو كه به‌شدارییان نه‌كرد، چونكه ئه‌مه له سیسته‌می زۆر وڵات‌دا هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی نابن، به‌ڵام پێویسته ئه‌نه‌كه‌سه پێداچوونه‌وه به‌خۆیدا بكات، چونكه ئه‌وان هه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه سیسته‌مێكی دیموكراسی له رۆژئاوا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، چۆن سه‌ركرده‌كان زیندانی ده‌كه‌ن و باره‌گای حزبه كوردییه‌كانی ناو ئه‌نه‌كه‌سه ده‌سووتێن، ئه‌مه چ جۆره دیموكراسییه‌تێكه؟.
نا نه‌خێر، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نه‌كه‌سه له خۆی بپرسێت له چ وڵاتێكه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌نه‌كه‌سه خۆی خاوه‌نی خۆی نییه و ده‌زانێت له‌لایه‌ن كێوه به‌ڕێوه ده‌برێت. هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاری حزبی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر وه‌رناگرن و ددانی پێدا نانێن و له خۆیانه‌وه كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه لای ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت، چونكه ئێمه له شوێنێك ده‌ژین سیسته‌م و بڕیاری خۆی هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو كه‌س كه له‌و شوێنه ده‌ژی یان كار ده‌كات پێوه‌ی پابه‌ند بن، وه‌ك چۆن هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری رۆژئاوا پابه‌ندن به رێوشوێنه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره جیاوازه‌كان و مۆڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر وه‌رده‌گرن و هیچ رێگرییان لێ ناكرێت و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌نه‌كه‌سه‌یش وا بكات.
زۆر جار رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ره‌خنه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن سه‌ركرده‌كان زیندان ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆ به‌رده‌وامه؟
با رێكخراوه‌كان بێنه رۆژئاوای كوردستان بزانن ئایا ئێمه بۆ ئه‌وان ده‌گرین و له‌سه‌ر چییه و چۆن گیراون، چونكه هیچ كه‌س بێ شتێك نه‌هاتووه‌ته گرتن.
وشه/ دهۆك- كاروان باعه‌درێ