رووداوه‌كانی زۆربه‌ی فیلمه هیندییه‌كان زیاتر باس له سۆزی خۆشه‌ویستی و شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره له نوێترین فیلمی هیندیدا قسه له‌سه‌ر ململانێی نه‌وه‌كان ده‌كرێ كه ناودارترین ئه‌كته‌ری ئه‌و وڵاته، رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌بینێ. پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی ئێم بی سیی بۆڵیوود هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ی هیندستان "ئه‌میتاب باجان" رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی نوێ "بیكۆ" به‌رامبه‌ر به خاتوونه ئه‌گته‌ری ناودار "دیبیكا بادیكۆن" ده‌گێڕێ، بێئه‌وه‌ی پێگه‌كه ئاماژه به ناوی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی بكات.
له رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه‌دا ئه‌میتاب رۆڵی باوك و دیبیكایش رۆڵی كچی ئه‌و ده‌بینێ، وێڕای خۆشه‌ویتسییه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر به یه‌كتر، به‌ڵام ململانێی نه‌وه‌كان وا ده‌كات تووشی كێشه‌ی زۆر بن، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆر و شێوازی خۆی بیر ده‌كاته‌وه و هه‌وڵی ئازادای بۆ خۆی ده‌دات.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه كه وێڕای ئه‌وه‌ی باوكه‌كه ناتوانێ له خۆشه‌ویستی و سۆزی كچه‌كگه‌ی داببڕێت، هاوكات ناتوانێ به ئاسانی خۆی راده‌ستی ململانێیه‌كه بكات، ئه‌مه‌یش زۆرترین خه‌م و كێشه بۆ باوكه‌كه دروست ده‌كات.
ئه‌میتاب له‌و فیلمه‌دا كه رۆڵی باوكێكی زیاتر له 70 ساڵی ده‌بینێ، دیبیكایش ته‌مه‌نی زیاتر له 25 ساڵه و ئه‌ندازیاره، كچه‌كه ده‌یه‌وێ به‌و شێوه‌یه ژیان بكات كه خۆی ده‌یه‌وێ، بۆیه كاتێك تووشی خۆشه‌ویستیی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بێ كه كاری تێدا ده‌كات، له‌وێوه كێشه‌كان دروست ده‌بن كه باوكه‌كه پێچه‌وانه بیر ده‌كاته‌وه.
بڕیاره ئه‌و فیلمه له رۆژی سێشه‌می داهاتوو له كه‌ناڵی ئێم بی سی بۆڵیوود بێته پێشاندان، پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه یه‌كه‌مین فیلمی نوێی هیندییه كه ده‌بێته دیاریی ساڵی 2018ی كه‌ناڵه‌كه.
ئه‌میتاب هاریفانچ باجان له شاری ئه‌ڵابادی هیند له ساڵی 1942دا له دایك بووه، جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی ناوداره، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی، و گۆرانیبێژ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنییه. له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر له بۆڵیوود ده‌ركه‌وت. ره‌خنه‌گرانی ئه‌و بواره پێیان وایه، ئه‌میتاب توانیویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی سینه‌مای هیندی دابنێت.
باوكی ئه‌میتاب شاعیرێكی زۆر ناوداری هینده و له ساڵی 2003دا كۆچی دوایی كردووه، دایكیشی له ساڵی 2007دا كۆچی دوایی كردووه كه هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئه‌میتاب ژیاون چونكه كوڕی گه‌وره‌یان بووه. ئه‌میتاب برایه‌كی به‌ناوی "ئه‌جیتاب" هه‌یه و ئه‌ویش له بواری شانۆدا كار ده‌كات. ئه‌میتاب له زانكۆی دلهی كۆلیژی زانسته‌كانی ته‌واو كردووه و دواتر خۆی له بواری سینه‌مادا بینیوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی زیاتر 100 فیلمی سینه‌ماییه.
دیبیكا بادیكۆن كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری بۆڵیووده و له ساڵی 1986 له دایك بووه، به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌كته‌ر، نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه. له ساڵ!ی 2007ه‌وه ده‌ستی به‌كاركردن له سینه‌ما كردووه و یه‌كه‌مین فیلمیشی له‌گه‌ڵ شارۆخان، فیلمی Om Shanti Om بوو. تا ئێسته له زیاتر له 20 فیلم به‌شداریی كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه.