جگه‌ر به یه‌كێك له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی جه‌سته داده‌نرێت، كه چه‌ندان ئه‌ركی جیاوازی هه‌یه گرنگترینیان بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هر و پاككردنه‌وه‌ی خوێنی لووله‌كان.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
boldsky" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمه‌ڵێك خواردن ده‌كات كه ئه‌ندامی جگه‌ر له زۆر نه‌خۆشی و ژه‌هر ده‌پارێزن و ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵێك خواردنی به‌سوود هه‌یه كه جگه‌ر به ته‌ندروستی ده‌هێڵنه‌وه ئه‌م خواردنانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م - سیر:
سیر به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسیده‌كان و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌نزیمه‌كان هان بدرێن بۆ پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر له ژه‌هر و ماده زیانبه‌خشه‌كان و له به‌شێك له‌و زیانانه به دوور بێت كه ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه و ببێته هۆی نه‌خۆشبوونی جگه‌ر.
دووه‌م - كه‌ركه‌م
كه‌ركه‌م ماده‌یه‌كی تێدایه كه به "كركمین" ناسراوه كه ئه‌م ماده‌یه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه‌كان، كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌ده‌ن له دژایه‌تیكردنی هه‌وكردنه‌كان و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان، ڕێگریش ده‌بێ له تووشبوونی جگه‌ر به هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك.
سێیه‌م - گێزه‌ر:
به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی باش له ڤیتامینه‌كان و پێكهاته‌ی خۆراكی ڕیشاڵ كه وا ده‌كات جگه‌ر پارێزراو بێت له ژه‌هراویبوون، هه‌روه‌ها گێزه‌ر ژه‌هر له جگه‌ردا پاك ده‌كاته‌وه و نایهێڵێت، به خواردنی كوپێك شه‌ربه‌تی گێزه‌ر، ترشه چه‌ورییه‌كان و ڕێژه‌ی ماده ژه‌هراوییه‌كان له جگه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: چای سه‌وز
دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و دژه نه‌خۆشییه و پێكهاته‌ی پۆلیڤینۆلی تێدایه كه یارمه‌تی كرده‌ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر له جگه‌ر و جه‌سته ده‌دا و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌پارێزێت.
پێنجه‌م: خواردنه‌كانی تر
جیا له‌وانه‌ی باسمان كرد، هه‌ریه‌ك له میوه‌ی ئه‌ڤۆكادۆ و زه‌یتی زه‌یتوون، سه‌وزه‌وات به گشتی و چه‌ره‌زات و چه‌وه‌نده‌ر و توو و سێ‌و، زۆر به‌سوود و به‌هێزن بۆ پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر له ژه‌هره جۆراوجۆره‌كان، جگه‌ر به ته‌ندروستی ده‌هێڵنه‌وه و له تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌یپارێزن.