سوودی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیان لەسەر گەدەی خاڵی چییە؟

:: AM:11:23:30/12/2017 ‌


ئاو بە یەكێك لە گرنگترین سەرچاوەكانی ژیان هەژمار دەكرێت و خواردنەوەی ئاو بە شێوازێكی بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤــدا بەدی دەكرێت، بە جۆرێك تا ڕادەیەكی یەكجار گرنگ لە ڕووی زانستی پزیشكییەوە باس لە گرنگی خواردنەوەی ئاو دەكرێت لە ئەنجامدانی كارلێك و كردارەكانی ناو جەستەی مرۆڤ، بەڵام تا ئێستە لە ڕووی زانستییەوە خواردنەوەی ئاو بەپێی جیاوازی لە كاتی خواردنەوەدا ئاماژەی پێ نەكراوە.

 تاقیكردنەوە و توێژینەوە زانستییەكان چەند ڕاستییەكی گرنگ لەوبارەیەوە دەخەنە بەردەست، لەبارەی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی خاڵی لە بەیانیاندا بە ڕێژەی چوار پەرداخ و نەخواردنی خۆراك تا 45 خولەك. دواتر بە شێوازێكی ئاسایی كەسەكە خۆراكی بەیانیان بخوات، بە جۆرێك  جەستە تەواو سوودمەند دەبێت لە بەكارهێنانی ئاو بە مەبەستی پێدانی جەستەیەكی تەندروست كە بریتین لە:

دەردان و نەهێشتنی هەر پاشماوەیەكی ژەهراوی لە جەستەدا.
ڕێكخستنی كردارەكانی كۆئەندامی هەرس.
كەمبوونەوەی كێش بە شێوازێكی تەندروست.
پاراستنی جەستە لە دڵە كزێ و كێشەی بەدخۆراكی.
نەهێشتنی كێشەی ناتەندروستی لە پێستدا.
تەندروستی كاری گورچیلە و میزڵدان.
گەشەی مووی تەندروست.
پێدانی بەرگری بەهێز بە جەستە .
هاوسەنگكردنی بەرزی فشاری خوێن.
كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
گەدە تەندروست دەكات.
دووربوون لە وشكبوونەوەی ڕیخۆلەكان.

د. تۆڵە فرج / ئیستانبوڵا
* سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستی Usefulgen)



وشە - باز ئه‌حمه‌د