شەكیرا و پیكێ ناخۆشترین كریسمسیان بەڕێ كرد
ئەم كریسمس و پشووەكانی سەری ساڵ بۆ گیرارد پیكێ و خۆشەویستەكەی شەكیرا و ماڵباتەكەی ناخۆشترین كریسمس بوو بەهۆی ئەوەی چەندان رووداوی نەخوازراویان تووش هات.
چەند رۆژێك پێش ئێستا شەكیرای گۆرانیبێژی ناوداری كۆڵۆمبی لەگەڵ دەزگیرانەكەی گیرارد پیكێی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ جەژنی كریسمس و پشووەكانی سەری ساڵ سەردانی وڵاتی ئەمەریكایان كرد.
بەڵام گەیشتەكەیان لێ بوو بە دۆزەخ و هەر زوو كۆتاییان پێ هێنا و گەڕانەوە شاری بەرشەلۆنەی هەرێمی كەتەلۆنیا.
سەرەتا شەكیرا بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلۆنزا و تێكچوونی قورگییەوە ئاهەنگەكەی وڵاتی ئەمەریكای بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵ هەڵوەشاندەوە.
جگە لەوەش دایكی پیكێ لە شاری ئەمستەردامی پایەتەختی هۆڵەندا تووشی بێهۆشی ببوو و بەوهۆیەوە كەوتبوو و قاچ و بەشێكی جەستەی تووشی ئازار ببووەوە و لەبەر ئەمە پیكێ و شەكیرا لەگەڵ هەردوو منداڵەكانیان بەخێرایی لە ئەمەریكا گەڕانەوە و كۆتاییان بە پشووەكانیان هێنا.
وشە -
ئامانج ئهكرهم