ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى CIA له سایتى فه‌رمى خۆى به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌پێى به‌ڵگه‌كه هیتله‌رى سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیاى نازى تا ساڵى 1955 له ژیان ماوه.
هه‌رچه‌نده له مێژوودا، به پێى به‌ڵگه‌ى فه‌رمى له 30 نیسانى ساڵى 1945 بووه، به‌ڵام له دوایین هه‌واڵدا هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ هیتله‌ر تا ساڵى 1955 له ژیان مابوو.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكى له پایته‌ختى كۆلۆمبیا له ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1955 یه‌كێك له سیخوڕه‌كانى كه به CIMELODY-3 ناسراوه، وتویه‌تى له ئه‌فسه‌رێكى پێشووى ئه‌ڵمانیاى زانیوه، هیتله‌ر هێشتا له ژیان ماوه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره به سیخوڕه‌كه‌ى وتووه ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمان ناتوانن چیتر به‌دواى هیتله‌ره‌وه بن، چونكه ئه‌و كات ده‌ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگى دووه‌مى جیهان تێپه‌ڕیبوو.
دواتر سیخوڕه‌كه خۆى هیتله‌رى بینیوه و له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه وێنه‌یه‌كى ره‌وانه كردووه، له وێنه‌كه دوو كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێكیان سیماى له هیتله‌ر ده‌چێت و ئه‌ویتریش ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه كه سیخوڕه ئه‌مه‌ریكیه‌كه قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه.
وه‌ك زانراوه ئه‌دۆلف هیتله‌ر كه به به‌ناوبانگترین دیكتاتۆرى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت له ساڵى 1945 مردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م مێژووه.