پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31/12/2017، راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به چه‌ندان ناوی ناودار له بواری هونه‌ریدا كردووه كه له ساڵی 2017دا كۆچی دوایییان كردووه. "وشه" پێی باش بوو به‌شێك له راپۆرته‌كه بڵاو بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا كه له 2017دا له ژیان دابڕان.
رۆجه‌ر مۆر كه ئه‌كته‌رێكی ناوداره، له زۆرینه‌ی فیلمه‌كانی "جێمس بۆند" رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی بینیوه و ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد. جۆن هێرتی ئه‌كته‌ریش كه خاوه‌نی 200 فیلمی سینه‌مایییه و زیاتر به "پیاوی فیل" ده‌ناسرێته‌وه و هاوكات له زنجیره فیلمی "هاری پۆته‌ر"یش رۆڵی هه‌بووه، ئه‌ویش ژیانی به‌جێ هێشت.
ئاده‌م ویست كه له ساڵانی شه‌سته‌كاندا به"پیاوی شه‌مشه‌مه‌كوێره" ده‌ناسرایه‌وه، ئه‌ویش له 2017دا ژیانی به‌جێ هێشت. هاوكات مارتن لانداو كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی ناودار بووه و زیاتر رۆڵی له فیلمه زانستییه‌كاندا بینیوه، هه‌روه‌ها له ساڵانی شه‌سته‌كاندا رۆڵی "كیلۆپاترا"ی بینی. ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد.
شاشی كاپوور كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری هیندستان بوو، ده‌كاته برای "شامی كاپوور و شیشی كاپوور" هاوكات "كارینا كاپوور"یش له هه‌مان ماڵباته كه ئه‌وان به ماڵباتێكی زۆر ناوداری هیند و بۆڵیوود ده‌ناسرێنه‌وه، له ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه، هاوكات له چه‌ندان فیلمی هاوبه‌شی هیندی به‌ریتانی و هیندی ئه‌مه‌ریكایی به‌شداریی كردووه. مردنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له هیندستان و دنیادا هه‌بوو.
بیته‌ر هۆڵیش كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری شانۆیی بوو، له تیپی شكسپیر كاری هونه‌ریی ده‌كرد، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی نیشتمانیی به‌ریتانیایی بوو. ئه‌ویش له 2017دا كۆچی دوایی كرد. هه‌روه‌ها كۆڵه‌ن دیكسته‌ر كه ناودارترین نووسه‌ر بووه و خاوه‌نی رۆمانه‌كانی "پشكنه‌ر مۆرس"ی پۆلیسی بووه.
ئه‌كته‌ری ناوداری كۆمیدی جێری لویس به‌هه‌مانشێوه له‌مساڵه‌دا كۆچی دوایی كرد. كریستین كیله‌ریش كه نمایشكارێكی جلوبه‌رگی زۆر ناوداری ئه‌مه‌ریكی بوو له ساڵانی شه‌سته‌كان، ئه‌مساڵ ژیانی به‌جێ هێشت. لۆرد سنودنیش فۆتۆگرافه‌رێكی زۆر ناوداری به‌ریتانیا بوو، له ساڵی 1960 تا 1978 هاوسه‌ری شازاده مارگریتی خوشكی ئه‌لیزابیس شازاده‌ی به‌ریتانیا بوو، ئه‌ویش كۆچی دوایی كرد.
جیا له‌وانه‌ی ئاماژه‌مان به ناوه‌كانیان كردووه، پێگه‌ی "ئیلاف" ناوی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی تریشی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ساڵی 2017دا كۆچی دوایییان كردووه.