بەڤیدیۆ.. كچەكەی ترامپ لە دەست ماچی باوكی ڕا دەكات

:: AM:10:27:11/10/2016 ‌
دوای دیبەیتی دووەمی نێوان هیلاری كلینتن پاڵێوراوی دیموكراتییەكان و دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا، ترامپ دەچێتە لای ئەندامانی خانەوادەكەی و تەوقە و ماچیان لەگەڵ دەكات، بەڵام كچەكەی ڕازی نییە. 

ئاژانسەكانی ئەمەریكا، بەتایبەتی ئەوانی لە دیموكراتەكان نزیكن، بە سەرنجەوە ئەو دیمەنەیان بایەخ پێ داوە كە "تیفانی" كچی دۆناڵد ترامپ، خۆی لە ماچی باوكی دەدزێتەوە و بە پێكەنینەوە و دەست لە شانی دەدات.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە دەنگییەكەی دۆناڵد ترامپ كە ساڵی 2005 بە زمانێكی نەشیاو لەگەڵ كچێك قسە دەكات، لایەنگرانی دیموكراتییەكان بە هەموو شێوەیەك كار لەسەر ئەوە دەكەن كە ئەو پیاوە دژی مافەكانی ژنانە و لاقەی پێ كردوون، ئێستەش دەیانەوێ بڵێن: كچەكەشی لێی دەترسێ.

پێشتر دۆناڵد ترامپ چەندان لێدوان و قسەی نەشیاوی لەسەر كچەكانی كردووە، بەتایبەتی "ئیفینكا"، ئەم كچەش كە نەیویست باوكی ماچی بكات، لە ژنی دووەمی ترامپە و لەدایكبووی ساڵی 1993 یە و لە زانكۆی "بنسلفانیا" خوێندوویەتی.

وشە/ عەرەبییە، كوردۆ شابان




وشە - كوردۆ شابان