كۆمپانیای ئه‌پڵ ساڵانه به به‌رهه‌مه نوێیه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا به‌هێزه‌كانی دنیا سه‌رسام ده‌كات، هه‌روه‌ها له كۆتاكانی ساڵی 2017 دا كۆمپیوته‌رێكی دروست كرد كه خاوه‌نی نازناوی گرانترین كۆمپیوته‌ره له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێكی مه‌ڵپه‌ڕی "
theverge" كه باس له به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات كه له كۆتاكانی ئه‌مساڵ ده‌رچووه و بووه‌ته خاوه‌نی نازناوی گرانترین كۆمپیوته‌ر له دنیادا، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی هێزێكی زۆر و خێرایییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ گرانترین كۆمپیوته‌ری خۆی به‌ناوی "iMac Pro" خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ھه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كانی تری "ماك" جیاوازتره و به‌ھێزتر و خێراتره، نرخه‌كه‌شی له چوار هه‌زار و 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی ده‌ست پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی خێرایی و به‌ھێزییه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 13 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌وه جیاواز له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دنیا ڕوونی شاشه‌كه‌ی 5K هه‌یه و هێزێكی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپیوته‌ره ته‌نیا بۆ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا دروست كراوه كه بتوانن چه‌ندان كاری جیاوازی له‌سه‌ر بكه‌ن وه‌ك دیزاینكردن بۆ هه‌موو بوارێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌پڵ رادیۆنی ڤێگای GPUی بۆ زیاد كردووه كه خێرایییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.