كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و پێدانه‌چوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت به مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان، له دادگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵایان دژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمار كرد.
به‌همه‌ن محه‌مه‌د نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كان به "وشه"ی گوت، له دادگای هه‌ڵه‌بجه، سكاڵامان له‌سه‌ر وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمار كرد، چونكه مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كان نه‌دراوه، ماوه‌ی پێنج ساڵیشه به یه‌ك لیست مووچه ده‌درێت، ئه‌و لیسته نه‌گۆڕاوه له كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه له‌و لیسته ناویان هاتووه مردوون.
زیاتر گوتی: سكاڵاكه‌مان تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دادگا له به‌رانبه‌ر وه‌زیر و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن لێكۆڵینه‌وه بكات، چونكه بارودۆخی كه‌مئه‌ندامان زۆر خراپه و له گوزه‌رانێكی ناخۆشدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌همه‌ن محه‌مه‌د ئاشكرای كرد: ماوه‌ی دوو ساڵه به بێ هۆكار مووچه‌ی نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك گورچیله و نه‌خۆشیی سیل كه ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یان 50 نه‌خۆشه، هه‌روه‌ها 700 كه‌س هه‌ن كه كه‌مئه‌ندامن به پێی راپۆرتی پزیشكی، به‌ڵام مووچه‌یان پێ نادرێت.
روونی كرده‌وه: ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌یه‌ك لیست مووچه ده‌درێت و پێداچوونه‌وه به‌و لیسته نه‌كراوه، ته‌نیا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو هه‌زار كه‌س مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام 600 كه‌سیان شایسته نین و یا مردوون و ناوه‌كانیان ناكوژێنرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ سه‌لام هانه‌دنی