ئیمزاكەی ترەمپ مانای چی دەگەیەنێت؟

:: AM:10:55:17/11/2016 ‌

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیاكانی دنیا دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا و بوونی بە 45ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە هەموو لایەكەوە میدیاكان لە دۆناڵد ترەمپ ورد دەبنەوە و دواترینیشیان وردكردنەوە و لێكدانەوەی مانا و هێماكانی ئیمزاكەی دۆناڵد ترەمپە لەلایەن شارەزایانی بواری نووسین و دەروونناسانەوە.

تریسی ترۆسل شیكەرەوەی خەتی نووسین لە پەیمانگەی بەریتانیای دەڵێ، نووسینی گەورە و هێڵی ستوونی تۆخ لە ئیمزاكەی ترەمپ، هێمایە بۆ كۆمەڵێك تایبەتمەندی كە ترەمپی پێ لە كەسانی تر پێ جیا دەكرێتەوە.

هەروەها گوتی، ئیمزاكەی سەرۆكی نوێی ئەمەریكا مانای دینامیكییەت و بوێری و نەترسان لە هیچ شتێك، هاوكات تینووی دەسەڵاتە و پێچەوانەی حەزەكانی دەڕوات.

ئاماژەی دا، هەرچەندە دەركەوتووە لە كەسایەتی ترەمپ كە بەهێزە و بوێرە لە بڕیاردان، جگەلەوەش دانوستاندن لەگەڵیدا و دەستخستنی ئامانجەكانت لە ترەمپ كارێكی زۆر ئەستەمە، چونكە ئەو یەكلاكەرەوە و بوێر و ڕاشكاوە.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو شارەزایە دەڵێ، بەڵام لە ئیمزاكەی ترەمپ دەردەكەوێ، كە ئەو كەسێكی تەواو كەلەڕەق نییە، تۆزێك لە نەرمی و گونجانیشی تێدایە.

سەرچاوە/ ئەلعەرەبییە.




وشە - باز ئه‌حمه‌د