هه‌موو ده‌زانن بۆدره‌ی منداڵ بۆ نه‌رمكردنه‌وه و پاراستنی پێستی منداڵ به‌كار دێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وكردنانه‌ی چاره ده‌كات كه به هۆی زۆر به‌كارهێنانی دایبییه‌وه تووشی ده‌بن، به‌ڵام هه‌ندێ سوودی تری هه‌یه كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌م جارت بێت بزانیت بۆ ئه‌و شتانه‌ش به‌كار دێت.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌نا زه‌هره" هه‌ندێك سوودی جیاوازی بۆدره‌ی منداڵی بۆ گه‌وره‌كان باس كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
_ بۆنی ناخۆشی قاچ ناهێڵێت.
پێش ئه‌وه‌ی پێڵاو له‌پێ بكه‌یت، كه‌مێ له بۆدره بده له قاچت و ئیتر ڕزگارت ده‌بێت له بۆنی ناخۆشی ژێر پێیه‌كانت.
_ برژانگ پڕ ده‌كات.
كاتێك مه‌سكارا به‌كار ده‌هێنیت، چینێك مه‌سكارا بده له برژانگت، ئینجا چینێك بۆدره، دواتر چینێكی تر مه‌سكارای لێ بده، برژانگت زۆر پڕتر ده‌رده‌كه‌وێت.
_ بۆنی ئاره‌قكردنه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه.
له دوای هه‌موو سهرشووشتنێك، كه‌مێك بۆدره بده له ژێر باڵه‌كانت، ئیتر تا جارێكی تر خۆت ده‌شۆیته‌وه هیچ بۆنێكی ئاره‌ق له ژێر باڵت نایه‌ت.
_ پێست سپی ده‌كاته‌وه.
بۆدره، هه‌نگوین و ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه، وه‌ك ماسك به‌كاری بهێنه ماوه‌یه‌ك، پێستت زۆر به ڕوونی سپی ده‌كاته‌وه.
_ بریقه‌ی ناشیرینی ڕووخسار و جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بریقهیهك له ڕووخساریان هه‌یه و پێی تێك ده‌چن، ده‌توانن به ئیسفه‌نجی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌كیاج، كه‌مێك بۆدره بده‌ن له ڕووخساریان، ئه‌مه‌ش بریقهكهیان ده‌شارێته‌وه.
_ چه‌وریی قژ ده‌شارێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به فڵچه‌یه‌كی ددان بۆدره به تاڵه‌كانی قژ و بێخی سه‌رتدا بڵاو بكه‌یته‌وه، هیچ بریقه‌یه‌كی چه‌وری و ناشیرینی پیوه دیار نامێنێت.