ئەرمینیا بنكەی مووشەكی "ئیسكەندەر" جێگیر دەكات

:: PM:01:34:17/11/2016 ‌

سەرۆك كۆماری ئەرمینا دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە بەم نزیكانە بنكەی تایبەت بە مووشەكی جۆری ئیسكەندەری رووسیایی لە خاكی وڵاتەكەیان جێگیر دەكەن.

سەرۆك كۆماری ئەرمینیا سێرج ساركسیان، لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی رووسیان تودەی، رای گەیاند، كە ئامانجی ئەرمینیا لە جێگركردنی مووشەكی جۆری ئیسكندەری رووسیایی لە خاكی وڵاتەكەدا، بریتییە لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ تەرازووی هێز لە ناوچەكەدا.

چونكە بە گوتەی سەرۆك كۆماری ئەرمینیا، لە ئێستەدا تەرازووی هێز لە ناوچەی باشووری قەوقاز لاسەنگ بووە، بە هۆی ئەوەی ئازەربایجان لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك چەكی نوێی بەدەست هێناوە.

ئەم گوتانەی ساركسیان لە كاتێكدایە، كە ناكۆكی و دژایەتەییەكانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان مێژووی درێژی هەیە و لە ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی رابردووشدا پێكدادان و جەنگی خوێناوی لە نێوانیان دروست بوو، بە هۆی ناكۆكییەكانیان لەسەر هەرێمی كاراباخ "قەرەباغ".

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی