له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا و پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری و ده‌ركه‌وتنی له میدیاكاندا دووركه‌وتووەته‌وه، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو جارێكی تر هه‌موو ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان باسی ئه‌و یان ده‌كرد.
خانمە گۆرانبێژی ناسراوی کورد "ئالان عومەر" نوێترین وێنەی خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوکردەوە و ڕەخنە باران کرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یكی ورووژێنه‌ر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌دا نییه ئاوا ده‌ربكه‌وێت.
ئالان عومەر، ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەریی دوور کەوتووەتەوە و بەڵام هێندێک جار وێنەو هەواڵەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دابێت و هەروەها جلێکی نیمچە ڕووتی لەبەردایە کە کەمێک سنگی دیارە، ئەمەیش بووە جێی ڕەخنەی بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، به‌تایبه‌ت ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان به‌ڵام ئالان وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كان ناداته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئالان دوو جار نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ڕووخساری كردووه.
شایەنی باسە ئالان عومەر خاوەنی چەندان بەرهەمە و ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەریی دوور کەوتووەتەوە.
ئالان عومەر گۆرانیبێژی کورد لە ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و دەرچووی پەیمانگای پزیشکیشە، لە ساڵی 2001 یەکەم ئەلبۆمی بڵاودەکاتەوە و بەدوای ئەوەیشدا لە ساڵی 2002 ئەلبۆمی دووەمیشی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئێسته لە سوێد دەژیێت و ماوه‌یه‌ك كاری ڕاگه‌یاندنی ده‌كرد له‌و وڵاته.