كۆمپانیای "Zanco"ی به‌ریتانی له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشوودا بچووكترین مۆبایلی له دنیادا دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی سیم كارت بخه‌یته سه‌ر ئه‌م مۆبایله و پێوه‌ندیی پێ بكه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له بچووكترین مۆبایل ده‌كات له دنیادا و ده‌ڵێت، دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مۆبایله له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه‌وه توانی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بێنێت، له‌گه‌ڵیدا ئه‌و مۆبایله وه‌ك ھه‌موو مۆبایله‌كانی تر ھه‌موو جۆره كارێك ده‌كات، به‌ڵام قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه كه له په‌نجه‌یه‌ك زیاتر نییه.
له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ده‌توانین له ڕێی ئه‌م مۆبایله‌وه ھه‌موو كارێكی وه‌ك ته‌له‌فۆن و نامه‌ناردن ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه كێشه‌كه‌ی له13 گرام زیاتر نییه و نرخه‌كه‌شی له 30 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕ ناكات.
كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه مۆبایله‌كه‌ی ناو ناوه "Zanco tiny t1" كه ئێسته به بچووكترین مۆبایل داده‌نرێت له دنیادا، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله توانایه‌كی زۆری هه‌یه و خێرایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میمۆرییه‌كی 32 گێگابایتی له‌سه‌ره كه توانای خه‌زنكردنی زانیاریی زۆری هه‌یه.