ئیلهام شاهین له‌ناو ناوه‌ندی سینه‌ماییدا به ورووژێنه‌ر و هاوكات به جوانییه سروشتییه‌كه‌ی میسر ده‌ناسرێته‌وه. ئێسته‌یش كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 58 ساڵ، به هه‌مانشێوه ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، بۆیه ئاهه‌نگی 58 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له میسردا، بووه هه‌واڵێكی گه‌رم.
پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیلهام یاد و ئاهه‌نگی 58 ساڵه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له قاهیره‌دا ساز داوه و ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی بانگهێشت كردووه، به‌ڵام له زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاری و پێگه‌كانی ئینته‌رنێت، بایه‌خێكی زۆر به‌و ئاهه‌نگه بچووكه درا. زۆربه‌ی میدیاكان ئاماژه‌مان به جوانییه سروشتییه‌كه‌ی ئیلهام شاهین كردووه كه له ته‌مه‌نی ئێسته‌ی، هه‌ر به ورووژێنه‌ریی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌و ئاهه‌نگه‌دا كۆبوونه‌وه، پێكهاتبوون له گۆرانبێژ محه‌مه‌د مونیر، بووسی، ره‌غده، مونا زه‌كی، تامر حه‌بیب، یوسرا، له‌یلا عه‌له‌وی، شریف مونیر، هه‌روه‌ها راگه‌یاندكاری ناودار هاله سه‌رحان، ماجده زه‌كی، هاله سدقی و رجا ئه‌لجداوی. له‌لایه‌ن خاتوونه راگه‌یانكار بووسی شه‌له‌بی وێنه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه بڵاو كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی "ئیلاف"، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی 58 ساڵه‌ی ئیلهام شاهین ئاماده بوون و به‌شداریی خۆشییه‌كانی ئه‌و خاتوونه‌یان كرد، له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری و راگه‌یاندنی دنیای عه‌ره‌بین.
ئیلهام شاهین كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری سینه‌مای عه‌ره‌بییه و له ساڵی 1960 له قاهیره له دایك بووه، له ناوه‌ندی سینه‌مایی عه‌ره‌بیدا به جوانییه سروشتییه‌كه ده‌ناسرێته‌وه. په‌یمانگه‌ی باڵای هونه‌ره‌كانی شانۆی له به‌شی نواندن له 1982 ته‌واو كردووه. وه‌ك سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر كه‌مال یاسین به‌هره‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و هاوكاری كراوه و له چه‌ند شانۆییه‌ك به‌شداریی كردووه و پاشان چووه‌ته دنیای سینه‌ما. له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كاندا چه‌ندان فیلمی كاریگه‌ریی پێشكه‌ش كردووه كه له‌و بواره‌دا به ئه‌ستێره ناوزه‌د كراوه. تا ئێسته له زیاتر له 80 فیلم‌دا به‌شداریی كردووه و ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.