كێشه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌وانه‌ی گیرۆده‌ن به‌ده‌ست جگه‌ره‌كێشانه‌وه، ئه‌وه نییه كه حه‌ز نه‌كه‌ن له جگه‌ره‌كێشان دووركه‌ونه‌وه و ده‌سبه‌رداری بن، به‌ڵكوو هه‌رچه‌ند حه‌زیش بكه‌ن و خواستیشیان له‌سه‌ر ته‌ككردنی بێ، ناتوانن لێی دووركه‌ونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیكۆتین له‌گه‌ڵ خوێن یه‌ك ده‌گرێ و به‌رده‌وام داوای جگه‌ره‌كێشان ده‌كات.
زانایان له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووه‌كێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م ڕووه‌كه باشترین ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی له جگه‌ره‌كێشان دووركه‌ونه‌وه و ده‌سبه‌رداری ببن و كۆتایی پێ بێنن، ئه‌م ڕووه‌كه ناوی "ستیڤیا"یه و زیاتر له پاراگوای ده‌ڕوێت، ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندان كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی، وه‌كو قه‌ڵه‌وی و شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێن.
به‌گوێره‌ی دواتوێژینه‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و ڕووه‌كه وه‌كو ماسكێك بۆ پێست، وا ده‌كات حه‌زتان بۆ نیكۆتین كه‌م ببێته‌وه و به‌یه‌كجاری ده‌سبه‌رداری ببن، جیا له‌وه‌یش زیپكه‌ی ڕووخسار و پێست له‌ناو ده‌بات، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به ئاسانترین شێوه له جگه‌ره‌كێشان دووركه‌ونه‌وه، ئه‌وا پێویسته ئه‌و ڕووه‌كه له باخچه‌كانیان بچێنن و دواتر گه‌ڵاكه‌ی بكه‌ن به ماسك، یان كه‌مێكی لێ بخۆن، هه‌فته‌ی دووجار، تا به كه‌مترین شێوه كۆتایی به جگه‌ره‌كێشان بهێنن و له‌و گرفته گه‌وره‌یه خۆتان ڕزگار بكه‌ن.